کیسه‌ڵی باوه‌ڕم و سه‌ودای هه‌ر رێبوارێک / کامران ره‌حیمی
(تێڕۆانینێک له هونراوه‌کانی محه‌مه‌درزا روسته‌م پووڕ)
سادق هیدایه‌ت ده‌بێژێ: “له ژیاندا زامه‌کانی هه‌یه که وه‌ک خیرک ده‌تخوا” ئه‌و زامانه میراتی رابردوو بن یان ئێستا، له زاری یه‌که‌م که‌س بێت یان سێهه‌م که‌سی تاک، هه‌ر به‌شی رۆژهه‌ڵات وزاگروسی چه‌وساوه‌یه که له نێوانی سونه‌ت و مودڕن، بێ ده‌ره‌تان و بێ چاودێری به‌ره‌لا بووه تا راده‌یه‌ک که ده‌توانین بێژین “ژان و زام و بڕین و هاوار و قێڕین” کلیل وشه‌کانی زۆربه‌ی ده‌قه‌کانی چه‌ند ده‌یه رابردووی ئه‌ده‌بی کوردی هاوچه‌رخه.
محه‌مه‌درزا روسته‌م پووڕ ساڵی 1974 ز. له شاری ئیلام له دایک بووه و سه‌ره‌ڕای ره‌خنه و نه‌قد ئه‌ده‌بی، رۆژنامه‌وانی، چاپی چه‌ندین به‌رهه‌م، کۆڕگێڕی و هاوبه‌شی له سمینار و ئه‌نجومه‌نه‌ئه‌ده‌بیه‌کان، ئێستاش به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی “هه‌فت خه‌ت” ه و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی کارای ئه‌نجومه‌نی کوردی”هانا” له ئیلام.
من ومحه‌مه‌درزا له ساڵانی 1998 هه‌تا 2002 له هه‌وته‌نامه‌ی پێکی ئیلام، دراوسێ دیوار به دیوار یه‌ک بووین. به‌شی کوردی “زوان ئیمه” له ئه‌ستووی من بوو و به‌شی فارسی رنگین کمان(کۆڵکه‌زێڕینه) ئه‌و چاودێری ده‌کرد. پاڵ به پاڵی یه‌ک، خه‌ریکی کاری رۆشنبیری بووین. پاشان دوای چوار ساڵ، به هۆیه‌کانی جۆراجۆر- که لێره جێگه‌ی ئاماژه نیه- به‌شی کوردی “زوان ئیمه” نه‌ما. به‌ڵام محه‌مه‌درزا، پیاوانه و پێشڕه‌وانه، نزیک به دو ده‌یه بێ‌وچان به‌رپرسی رنگین کمان، به شێوه‌یه‌ک که زۆربه‌ی شاعیرانی ئیلام له‌و خوانه په‌روه‌رده بوونه. هاوکات ئه‌وه‌ش به‌شی” زاڕو” تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی مناڵان له هه‌وته‌نامه‌ی ئاوای زاگروس بڵاو ده‌کات و هه‌روه‌هاش نزیکی 10 ساڵه وه‌کو ئاماده‌کاری به‌رنامه ئه‌ده‌بیه‌کان له سدا و سیما ئیش ده‌کات.
باش له بیرمه محه‌مه‌درزا، یه‌که‌م هۆنراوه‌ی بڵێند و نوێخوازانه‌ی به نێوی “بڵوزه‌ی ژان” له ساڵی 2000 له به‌شی زوان ئیمه چاپ کرد که سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌ی سه‌له‌فییه‌کان، به باشی لێ پێشوازی کرا و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته بنه‌مای ئاوڕدانه‌وه‌ی جیدی ئه‌و به شیعری کوردی و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن به‌ره‌و رچه‌شکێنی که له ئه‌نجامدا توانی کۆمه‌ڵه شیعری به کوردی خواروو به نێوی” لانه‌وێز” بڵاو بکات.
له راستیدا روسته‌م پووڕ به چینی دووهه‌می شاعیرانی ناوچه‌ی ئیلام، دێته ئه‌ژماره. به‌ڵام به چاپی 6 به‌رهه‌م توانیوه خۆی وه‌کو یه‌کێک له چاڵاکترین شاعیرانی هاوچه‌رخ بناسێنێت. ده ساڵی 2005 یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی بوو به کتێبی هه‌ڵبژارده‌ی ساڵ و له سێهه‌مین مێهره‌جانی شیعری فجر پله‌ی یه‌که‌می هێنا. ئه‌و به دو زمانی فارسی و کوردی شیعر لێ بڵاو بۆته‌وه که هیوادارین به هۆی توانایی و لێهاتوویی له داهاتوو کتێبخانه‌ی کوردیش ده‌وڵه‌مه‌ند بکات. سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی بریتین له:
1- له زاری زامه‌کان 2- نێوی تری نه‌هاتن 3- لانه‌وێز( کۆمه‌ڵه شێعر به کوردی خواروو) 3-هه‌وت جارباران 4- زامه‌کانێک که نه‌ژمێردران 5- روناک تر له سبه‌ی 6- مێوانی زام 7- ماڵی خوا کام به‌ره 8- پێاسه(ئه‌م دوانه‌ی دواییدا ئاما‌ده‌ی چاپن).
روسته‌م پووڕ له سه‌ره‌تا زۆر هۆگری غه‌زه‌ڵ بوو دوای چاپی چه‌ند به‌رهه‌م له‌م بواره‌دا توانی به شێوازی نوێخوازانه و مودێرن، گۆڕانکاری بکات له سه‌ر ئه‌م قاڵبی کلاسیکه. پاشان ئازایانه ده‌ستیکرد به هۆنینه‌وه‌ی شیعر نوێ و پێشڕه‌و، به شێوه‌یه‌ک که شیعری ئیلام تا راده‌یه‌ک غه‌زه‌ڵ له روی فورم و ناوه‌ڕۆکه‌وه به ئاستی به‌رز و ئه‌مڕۆیی گه‌یاند.
زمانی شیعری شاعیر،هه‌ر وه‌کو خۆی زۆر ساکار و ده‌م ده‌ستی و خۆماڵیه و پڕه له مژاره‌کانی تازه و هه‌روه‌ها له باری ناوه‌ڕۆکه‌وه ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به ئاویتاری بیر و هزر و رامان له گه‌ل سروشت، بایه‌خدان به کێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و وێنه‌کانی ئه‌کتیڤ و ئه‌مڕۆیی.
لێره‌دا بۆ نمونه 12 کورته شیعر له کتێبه‌کانی” له زاری زامه‌کان” و” نێوی تری نه‌هاتن” هه‌ڵمبژاردووه و ته‌رجومه‌م کردووه به کوردی:
“1”
جوانترین هێمای ئه‌وین
مردن له باوه‌شی تاریکیدایه
کاتێک که شه‌م
نوره خه‌ڵتێنه‌رێکه
بۆ کلکسیونی په‌پوڵه‌کان
“2”
بێ نان و ناو
به له‌شی خوێناوی
پڕ له ئه‌وین
پێشده‌چێت…
کیسه‌ڵ نیه هزرم
ژێر و بانی بکات
سه‌ودای هه‌ر رێبوارێک
“3”
ئێستا، دیتر تو
ته‌نیا
له‌تێ له مانگ
که له باوه‌شی هه‌وری نه‌زانکار بکه‌وێت
تێڕۆانینم تێر ناکات
“4”
له هزار و یه‌ک تێپه‌ڕی…
ژیان
چیرۆکه‌کانی
بۆت ده‌گێڕێ
“5”
له ژێری دوشی حه‌مام
له تاریکایی سینه‌ما
له نێوانتان…
چ جیاوازی هه‌یه
ئه‌سره‌کانم، له کوێ بڕژنمه‌وه
“6”
رۆژی جیهانی زاڕۆک
تێپه‌ڕی و
له جڤاتی فڕۆکه‌وانانی بومبهاوێژ
رۆژی‌تر
بێ رۆژژمێر
“7”
نڵاته‌ی هزار شه‌یتان
له ده‌رونمدا هه‌ڵده‌قوڵێ
به‌ڵام هێشتا
به په‌ڕ و باڵی فریشته‌یه‌ک بیرده‌که‌مه‌وه
“8”
به باڵاپۆشی پرچه‌کانت
جه‌رگی له‌ت له‌ت کراوم داپۆشن
با تێر بتبینم
بۆ ژماردنی زامه‌کان
ده‌رفه‌ت هه‌یه
“9”
بزه‌یه‌ک هات
رۆیشت
کێ بیرده‌کرده‌وه
مه‌ودای دو زه‌رده‌خه‌نه
ببێته ره‌وزی خه‌نجه‌رێک
“10”
ئاوێنه، چرۆ دا
گێژی په‌رچه‌مت
ئاژاوه ده‌کات
“11”
به شێته شه‌پۆڵه‌کانی
هونراوه‌ی ئه‌ویندارانه ده‌هونێ
بێ گومان
شاعیرێک نوقم بووه
“12”
مێژێنه له‌چه‌رێکه
کێ ئاماده‌یه
لا بچێت
بگۆڕدرێت
نه دنیا!
نه من!
مانای وشه‌کان:
بڵوزه: بلێسه / له‌چه‌ر: لاسار،په‌ڵپگر/ به‌رزه‌پایی: ته‌بایی، سه‌رسووکی،بێخه‌م/ نڵاته: نه‌عره‌ته، قیڕه/ جڤات: گردبوونه‌وه / ره‌وه‌ز: گه‌شه، بشکوژ
ئەنستیتو زانست زاگروس